دۆنگا ستایشی ڕۆبینیۆ ـی كرد كه‌چی ڕۆنالدینیۆ….!!
نوشته شده توسط : Honar Pirani

دۆنگا ستایشی ڕۆبینیۆ ـی كرد كه‌چی ڕۆنالدینیۆ….!!
 

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی كارلۆس دۆنگا ستایشێكی زۆری یاریزان ڕۆبینیۆ كرد دوای ئه‌وه‌ی توانی ئاستێكی به‌رز له‌ یاری دوێنێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندی پێشكه‌ش بكات،،ڕۆبینیۆ توانی ئه‌ندازه‌ی هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سیلیساو بكێشێت وه‌ له‌ دۆنگا له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كۆماری ئێرله‌ندا RTEـیدا ووتی،،،”تۆ ده‌توانی تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌وا دووباره‌ دڵخۆشه‌ ئه‌و پێویستی به‌ تۆپ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاری بكات و دڵخۆش ببێت،شێوه‌ی یاری كردنی له‌سه‌ر یاریگا ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ ڕاگه‌یاند كه‌وا له‌ توانایدا هه‌یه‌ چی بكات ڕۆبینیۆ یاریزانێكه‌ كه‌ كاریگه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی”،،،دۆنگا ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌وا پێكهاته‌كه‌ی نزكه‌ له‌ ته‌واو بوون بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی وه‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی ڕۆنالدینیۆ هه‌یه‌ له‌ باشووری ئه‌فریقیا،،،”پێویسته‌ ئێمه‌ یاری بكه‌ین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌لای من ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا له‌ ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن ئاستیان زۆر دابه‌زیوه‌ پێویسته‌ من كار له‌گه‌ڵ 23 یاریزان ـدا بكه‌م وه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵه‌ی خۆمان دورست بكه‌ین له‌ یاریزانی ئاست به‌رز وه‌ هه‌موو شتێك ڕوونه‌ تا ئێستا بۆ ئێمه‌”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 999
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست